English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌در داوا له‌ هادی عامری ده‌كات ده‌ست له‌ كڕینی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی نوێ هه‌ڵگرێت
2018-11-19 [03:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رابه‌ری ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی "سائرون" داوای له‌ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كرد، ده‌ست له‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی زه‌به‌لاحی نێوان هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بینا بۆ كڕینی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی نوێ به‌ پشتیوانی ده‌ره‌كی هه‌ڵگرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌در له‌ تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت، هه‌ندێك گرێبه‌ستی زه‌به‌لاح هه‌یه‌ له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی فه‌تح و هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ هاوپه‌یمانی بینای وتوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی سیاسی سونه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت، پاره‌یه‌ك زه‌به‌لاحی بۆ هه‌ڵده‌ڕێژرێت و پشتیوانی ده‌ره‌كی بێوێنه‌ی له‌ پشته‌.

سه‌در وتیشی، برای ئازیز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتین به‌ رێگه‌یه‌كی دروست عێراق به‌ڕێوه‌ ببه‌ین و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت، یان ئه‌وه‌تا به‌یه‌كه‌وه‌ رێ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتین یاخود هه‌ریه‌كه‌و به‌شی خۆی به‌ هه‌ر شێوازێك له‌به‌ر چاوی گه‌ل ببات، یاخود ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر باڵی تۆن چاكیان بكه‌یت هه‌روه‌ك به‌ڵێنت دا و نه‌رمی له‌سه‌ر حیسابی نیشتمان نه‌نوێنیت.

سه‌در باسی له‌وه‌ش كرد، من له‌گه‌ڵ تۆ هاوپه‌یمانیم دروست كرد له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و خاوه‌ن میلیشیا دروستم نه‌كرد، پێم وایه‌ له‌سه‌ر په‌یمانی خۆت ماویت، هێز و حه‌شد یه‌كده‌ستنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ماوه‌ له‌ عێراق و گه‌له‌كه‌ی رزگار بكرێن.

پێشتر سائرون كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌كه‌م ده‌رچوو چووه‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌تێك له‌گه‌ڵ فه‌تح و ره‌وتی حیكمه‌ و نیشتمانی، كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ناوی "بینا" دروست كرد.

 





ئەم هەواڵە 9274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad