English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا لە مۆرینیۆ هەڵدێت و ڕووده‌كاته‌ ئه‌م یانه‌یه‌
2018-11-20 [07:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پۆڵ پۆگبا ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد لە کێشەکانی لەگەڵ خۆزی مۆرینیۆی راھێنەری یانەکەی بەردەوامە و ئەگەری زۆریش لە ئارادایە کە یاریزانەکە ببێتە قوربانی و یانەکەی جێبھێڵێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی لە ھەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانی پۆگبا ئێستا بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت کە نرخی بەدەستھێنانی تواناکانی پۆگبا بدات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا تەنیا دوو یانە لەسەر ھێڵن بۆ گواستنەوەی ئەو یانەیە.

رۆژنامەکە دەڵێت: پۆگبا ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بۆ یوڤێنتوس، بەڵام لە کاتی ئێستادا یانەکە زەحمەتە بتوانێت ئەو یاریزانە بکڕێتەوە چونکە ھاوینی رابردوو رۆناڵدۆی بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ کڕیوە و لەبەر یاسای یاریی خاوێن زەحمەتە ئەو کارە بکات.

دەربارەی یانەی دووەمیش، میرەر دەڵێت: بارسێلۆنا لەسەرھێڵن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە، لە دوایین ھەنگاویشدا پۆگبا و مێسی چاویان بەیەکدیکەوتووە و مێسی یاریزانەکەی رازیکردووە کە بچێتە بارسێلۆنا، چاوپێکەوتنەکەشیان بە رێککەوت نەبووە، بەڵکو بۆ ئەو مەبەستە بووە کە پۆگبا لە بارسا نزیکببێتەوە.

بەھۆی کێشەکانی نێوانیانەوە، پۆگبا و مۆرینیۆ لەم وەرزەدا چەندینجار بەرکەوتنیان ھەبووە، یاریزانەکە بە ئاشکرا بێزاریی خۆی لە سیستەمی یاریکردنی یانەکەی راگەیاندووە


رووداو





ئەم هەواڵە 10228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad