English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێک مۆر دەکات 
2018-11-20 [10:53 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی لاو مۆربکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی گواستنەوەی زستانە ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ لۆکا یۆڤیچ ھێرشبەری یانەی فراکفۆڕتی ئەڵمانی مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لۆکا یۆڤیچی تەمەن ٢٠ ساڵ یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی و لە ١١ یاری توانیوویەتی ٩ گۆڵ تۆمار بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، جگە لە یانەی بەرشەلۆنە یانەکانی لیڤەرپولی ئینگلیزی و بایەرن میونشنی ئەڵمانی ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ ئەو ھێرشبەرە لاوە مۆربکەن. 

 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 10684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad