English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برایان ھوك: ھەر وڵاتێك ھاوكاریی ئێران بكات پاڵپشتیی لە تیرۆریزم كردووە
2018-11-20 [12:26 PM]

ZNA- هەولێر


برایان ھۆك نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ھۆشداری دایە وڵاتانی ئەورووپا لە بەردەوامی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئێران و رایگەیاند، ھەر وڵاتێك ھاوكاریی ئێران بكات لە ناو خاكی وڵاتەكەی خۆیدا پاڵپشتیی لە تیرۆریزم كردووە.

ھوك دەشڵێت، ئەمریكا بە وردی چاودێری پابەندبوونی وڵاتان بە گەمارۆكانی سەر ئێران دەكات و ھەر وڵاتێكیش یاسای گەمارۆكان پێشل بكات لەلایەن ئەمریكاوە سزا دەدرێت.

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەشڵێت، ئامانج لە گەمارۆكانی سەر ئێران، وشك كردنی سەرچاوە داراییەكانی ئەو وڵاتە بۆ پاڵپشتیكردنی تیرۆریزمە و داوا لە كۆمپانیا و وڵاتانی جیھانیش دەكات پابەندی گەمارۆكان بن.

 





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad