English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی ده‌ستهه‌بوون له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و پاره‌ بۆ سوریا، واشنتۆن سزا ده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و قه‌واره‌یه‌ك
2018-11-20 [04:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك و گروپێك رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سوریا هه‌بووه‌ و هاوكاری دارایی فه‌یله‌قی قودس ئێرانی و حزبوڵای لوبنانی و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیان كردوه‌.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكی وتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا سزای خستۆته‌ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ سوریاوه‌ هه‌یه‌، ئه‌وانیش كۆمپانیاكانی "برۆم سیریۆ ئیمپۆرت" و گلۆبال ڤیگن گروپ"ن كه‌ گومانیان له‌سه‌ره‌ نه‌وت هه‌نارده‌ی سوریا بكه‌ن.

به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه‌، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی په‌كخستنی تۆڕێكی ئێرانی روسی ده‌دات كه‌ نه‌وت بۆ سوریا ده‌نێرن و یارمه‌تی دارایی فه‌یله‌قی قودس ئێرانی و حزبوڵا و حه‌ما ده‌ده‌ن.

وتیشی، جوڵه‌كانی ئێران و روسیا ملیاره‌ها به‌رمیل نه‌وت بۆ سوریا ده‌گرێته‌وه‌ و ملیاره‌ها دۆلاریش بۆ فه‌یله‌قی قودس و حه‌ماس و حزوڵا حه‌واڵه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ردو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ و ده‌ره‌وه‌ و ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی سزای گه‌وره‌ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ سوریا ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 5998جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad