English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤایرۆسێکی نوێ شێرپەنجە لەناو دەبات
2018-11-21 [09:06 AM]

هەولێر _ ZNA



زانایانی بریتانیا پەرەیان بەجۆرە ڤایرۆسێکی نوێ دا کەگۆرانکاریی کرۆمۆسۆمی تێدا کراوە و دەتوانێ خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت و شوێنی خۆشاردنەوەیان بپێکێت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی The Sun ، ڤایرۆسەکە ھەریەک لەخانە شێرپەنجەییەکان و ئەو جۆرە خانە سەلامەتەش دەکاتە ئامانج کەدەخەڵەتێنرێت تا ببێتە خانەی پارێزەر لەشێرپەنجە و ھێرشی سستمی بەرگری.

رۆڵی خانە لیمفەکان خۆی دەبینێتەوە لەپاراستنی ئەندامە جۆراوجۆرەکان بەڵام کاتێ توشی خانە شێرپەنجەییەکان دەبێت ھەوڵ دەدات بۆ پاراستن لەگەشەی وەرەمەکان و خۆدەربازکردن لەچارەسەر.

ئەو ڤایرۆسەی زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد پەرەیان پێداوە بەشێرپەنجەی "سارکینۆما" ناسراوە کەبەناوبانگترین جۆری شێرپەنجەیە و لەژێر پێست و روپۆشی شانەکانی ئەندامەکانی وەک جگەر و گورچیلەدا دروست دەبێت.

لەئێستادا چارەسەرەکە دەبێتە ھۆی کوشتنی خانە لیمفیەکانی ھەموو لەش وەک ئەوەی مۆخی ئێسک و پێستیش بەڵام ئەم ڤایرۆسە تەنیا ئەوانە دەکوژێت کەلەشوێنی شێرپەنجەکەدا ھەن.





ئەم هەواڵە 8872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad