English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم گەڵایە لەقەبزی و شێرپەنجە دەتپارێزێت
2018-11-21 [10:25 AM]

هەولێر _ ZNA


 

گەڵای غار بەکاردێ لەئامادەکردنی خۆراک و بۆندا، گەڵای ئەم رووەکە بەوە جیادەکرێتەوە کەتامێکی تیژ و تفتی ھەیە و بۆنەکەی ھاوشێوەی بۆنی دارچینییە و بەکاردێ لەچارەسەری چەندین نەخۆشیدا، کەوێبسایتی Stylecraze بەم جۆرە ئاشکرایکردووە:

١. گەڵای غار بەسوودە بۆ باشترکردنی ھەرس و گرفتەکانی وەک دڵەکزێ و ئاوسانی سک و قەبزی.

٢. گەڵای غار بەسودە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و پاراستنی لەنەخۆشییەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن وەک جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک بەھۆی بونی پێکھاتەی وەک رۆتین و سالیکیات، و ترشی کافیک و پێکھاتەی خۆراکی بۆ بەھێزکردنی تەندروستی دڵ و باشترکردنی ئەرکەکانی.

٣. گەڵای غار بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی پەتا و ئەنفلۆنزا و ھەوکردن.

٤. زەیتی گەڵای غار تایبەتمەندیی دژە ھەوکردنی ھەیە و ھەستکردن بەئازار و ھەوکردنی جومگەکان و رۆماتیزم ناھێڵێت.

٥. گەڵای غار ترشی کافایین و کیرسیتین، و تایبەتمەندیی پارێزەری کیمیایی ھەیە بۆ پاراستن لەدژی جۆرەکانی شێرپەنجە.

٦. گەڵای غار رێژەیەکی زۆری فۆلیک ئەسیدی تێدایە کەبەسوودە لەکاتی دوگیانیدا بەتایبەت بۆ کۆرپەلە چونکە ھاوکارە لەپاراستن لەشێواندنی کۆرپەلە لەکاتی دووگیانیدا.

٧. گەڵای غار لەرێی دەمەوە بخورێت ئازاری سوڕی مانگانە ناھێڵێت.





ئەم هەواڵە 8779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad