English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەیتێکی بەسود بۆ شەکرە ودڵ ئاشکرابوو
2018-11-21 [12:54 PM]

هەولێر _ ZNA


 

ھەندێ لەکەیبانوەکانی ماڵ توشی نیگەرانی دەبنەوە کەنازانن چ جۆرێک زەیت بەکاربھێنن بۆ پاراستنی تەندروستی ئەندامانی خێزان بۆیە وێبسایتی Medical news today جۆرێک زەیتی ئاشکراکردوە کەسەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ترشە چەورییەکانە و پێویستە بۆ رێکخستنی ھۆرمۆنەکان و چەندین سودی ھەیە.

زەیتی عوسفر کەبە Safflowerیان "کاخڵی یان قاقڵی"ناسراوە و چەندین سودی ھەیە لەوانە:

بۆ باشترکردنی ئاستی شەکر لەخوێندا: رێژەی گلوکۆز لەخوێندا باش دەکات و توێژینەوەکان دەریانخستوە کەگۆڕینی ھەندێ سەرچاوەی کاربۆھیدرات و چەوری تێر بە ترشی چەوری تێرنەبوو کاریگەری ئەرێنی ھەبوە لەئاستی شەکر لەخوێندا.

پاراستنی تەندروستی دڵ: لەرێی باشترکردنی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن و زیادبونی خوێن و رێگری لەدروستبونی جەڵتەی خوێن کەتوشی جەڵتە و سەکتەی مێشکت دەکات.

شێدارکردنی پێستی ووشک:
ئەم زەیتە بەسوودە بۆ شێدارکردنی پێستی وشک، و درەوشانەوە و نەرمبونەوەی، ھەروەھا ڤیتامین ئی تێدایە کەزۆر گرنگە بۆ پێست و لەرەگی ئازادی دەپارێزێت و دەبێتە ھۆی زیانی خانەکانی لەش و بەشدارە لەکاریگەری پێست لەتیشکی خۆر.

کاریگەرییە لاوەکی زەیتەکە:
ھەندێ کەس ئەگەر ئەو زەیتە زۆر بخۆن ئەوا کاریگەری لاوەکی دەبێ لەسەری و رەنگە ببێتە ھۆی توشبونی بەخەستبونەوەی خوێن و ئەمەش توشی مەترسی خوێنبەربونی دەکات، لەو کەسانەی توشی گرفتی خوێن بەربون بوون یان نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

کاخڵی یان قاقڵی یان کاکڵێ گیایەکی وڵاتی عەرەبستانە و ئێستا لە تەواوی جیھاندا دەڕوێنن. گیایەکی ١ ساڵە یان ٢ ساڵەیە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" (compositae) کە بالای دەگاتە ٦٠ سانتیمیتر. گەڵاکانی پان، ددانەدار و قنجکیان نیە.

ئەگەر لە ژێرەوە سەیری گەڵاکانی بەکەین ھەموو رەگەنای بە جوانی دیارن. گوڵەکانی بە شێوەی تاک، لوولەیی و بە رەنگی زەردی مەیلەو و سوور لە پۆپکەی لاسکەکانەوە دەڕوێن. بەرەکەی سپی یە و شێوەی فندقیە کە لە کۆتاییەکەیدا دەستەیەک ژێی نازک ھەن.





ئەم هەواڵە 8875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad