English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبوونەوە
2018-11-21 [11:31 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١/١١/٢٠١٨  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز پۆل گیبارد باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و خاتوو نانسی بێرگیرۆن سەرۆکی نووسینگەی کەنەدا لە ھەولێر و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا  گیبارد خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش و حەواندنەوی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر دەربڕی و پوختەیەکەی دەربارەی بەرنامە و چالاکی و ھاوکارییەکانیان بۆ ‌ عێراق و ھەرێمی کوردستان خستە ڕوو، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە  کەنەدا بە بایەخەوە سەیری یەکسانیی جەندەری، بەشداریی کارای ئافرەت لە جومگەکانی بڕیار و پرسی حوکمڕانی و لامەرکەزییەت دەکات.

لای خۆیەوە  سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پوختەیەکی دەربارەی ڕەوشی ئەمڕۆ و قۆناغی نوێی دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەنێوان ھەولێر و بەغدا خستە ڕوو و تیشکی خستە سەر قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پشتیوانیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و ڕۆڵی کەنەدای لەمبارەیەوە بەرز نرخاند.

تاوتوێکردنی دۆخی ئاوارە و پەنابەران، پرسی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم، ھەنگاوە ئەرێنییەکانی ھەرێمی کوردستان دەربارەی ڕەوش و ڕۆڵی ئافرەتان، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا و بەرەوپێشبردنیان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad