English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: پێویستە پەرلەمانتارانی پارتی لە ئێش و ئازاری خەڵک تێبگەن و خۆیان لە ھەر جۆرە موزایەدەکردنێک بە دوور بگرن
2018-11-21 [11:36 AM]

ZNA- ھەولێر 




ڕۆژی چوارشەممە ٢١ـی ١١ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی پێنجەمی پارلەمانی کوردستان کۆبۆوە.


لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و تێیدا ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ھەروەھا ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم و ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارلەمانی کوردستان و ڕایگەیاند کە بایەخی بردنەوەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەوەدا بوو کە سەنگ و پێگەی پارتی لەناو کوردستان و عێراق پێشانی ھەموو لایەک دا و سەرباری بوونی کێشەو گرفتی زۆر و ئابڵۆقە و ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەڵام پارتی توانی ببێتە حزبی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و ئەوە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ پارتی و ھۆکاری ئەو سەرکەوتنەی بۆ ھەڵوێستەکانی پارتی و وەفای گەلی کوردستان گەڕاندەوە بەرانبەر پارتی دیموکراتی کوردستان.


لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە بردنەوەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەستی پارتی کراوە دەکات لەوەی کار بۆ کوردستانێکی بەھێز و گۆڕانکاریی بنەڕەتی بکات. سەرۆک بارزانی سوپاسی گەلی کوردستانی کرد کە دووبارە متمانەی بە پارتی بەخشیەوە و بە پێویستیشی زانی کە پارتی و ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی لە پارلەمانی کوردستان لە ئاست متمانەی خەڵک بن و وەڵامی وەفا و متمانەی خەڵک بە خزمەتکردنی گەلی کوردستان بدەنەوە.


داوایشی کرد کە داواکاریی خەڵک بە ھەند وەربگیرێت و لە ئێشوئازاری خەڵک بگەن و ئەندام پارلەمانەکانی پارتی خۆیان لە ھەر جۆرە موزایەدەکردنێک بە دوور بگرن و لەو پەڕی تەوازوعەوە ئامانجی سەرەکیان کارکردن بێت بۆ چارەکردنی گرفتەکانی خەڵک.


لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی ھەرێمی بەغدا سەرۆک بارزانی ھیوای خواست کە نیازپاکیی تەواو ھەبێت لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەمەڕ پابەندبوون بە ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت لە حوکمڕانی و تەوافوق لە یاسادانان و تەوازون لە دامودەزگەی حکوومی. لەبارەی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیش سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بارودۆخە و سەپاندنی ئەو واقیعە سەربازییەی ئێستا لەو ناوچانە ھەیە پێویستە کۆتایی بێت و بەردەوامبوونی قابیلی قبوڵ نییە.


ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەبارەی چۆنیەتیی کارکردنی فڕاکسیۆنی پارتی و ھێڵە گشتییەکانی سیاسەتی پارتی لەبارەی حکوومەتی ئاییندە و پڕۆسەی سیاسی سەرۆک بارزانی ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو.

ی.ا





ئەم هەواڵە 2215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad