English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە یەمەن بە دەیان هەزار منداڵ بە هۆی نەخۆشی و برسییەتیەوە مردوون
2018-11-21 [02:26 AM]

ZNA - هەولێر


لانی کەم ٨٥ هەزار منداڵی ژێر تەمەنی پێنج ساڵ لە یەمەن بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە مردوون. 

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوەی منداڵپارێزی بەریتانی، لەوەتەی دەستپێکی شەڕی یەمەن لەساڵی ٢٠١٥ەوە ئەم ژمارە منداڵە تەنیا بەهۆی برسێتی و پەتاوە گیانیان لەدەست داوە.

بە گوتەی کاربەدەستانی رێکخراوەکەش زیاتر لە نیو میلیۆن منداڵ لەم وڵاتە راستەوخۆ هەڕەشەی مردنیان لەسەرە. بە مەزندەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە زیاتر لە یەک میلیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵ بەدەست دەرەنجامەکانی ئەم شەڕەوە دەناڵێنن بەهۆی شەڕ و گەمارۆی سعودیە و هاوپەیمانانی کە رێگرە لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و ماددی بە دانیشتووانی یەمەن، قەیرانێکی مرۆیی گەورەی دروست بووە و زیاتر لە هەشت میلیۆن کەسی رووبەڕووی برسێتیی کردووەتەوە





ئەم هەواڵە 2173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad