ZNA- هەولێر
بە سەدان كرێكاری كارگە جیاوازەكانی ئێران و ھاوكات كاسبكاران و چین و توێژە جیاوازەكان لە بەشێك لە شارەكان ھاتوونەتە سەر شەقامەكان و دژی گەندەڵی و نەبوونی ئاسایشی پیشە و دواكەوتنی موچەكانیان دروشم دەلێنەوە.
دەگوترێ سەرەرای ھۆشداریە ئەمنیەكان بەڵام خۆپێشاندانەكان بەردەوامە و ھێزە ئەمنیەكان ناتوانن بەر بە خۆپێشاندەرە توورەكان بگرن.
دوای سەپاندنی قۆناخی دووەمی گەمارۆكانی واشنتن بەسەر تاراندا تا دێت دۆخی ئابووری خەڵكی ئێران خراپتر دەبێت و بابەتەكەش لە لایەن بەرپرسە باڵاكانی ئێرانەوە بە روونی ئاماژەی پێدەدرێ.
ئەو كرێكارانە ھەرەشەیان كردووە تا وەڵامدانەوەی داواكانیان لە خۆپێشاندانەكان بەردەوام دەبن.
ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە |