English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیادە نەجار: ئەمرۆ ئەو بڕیارانەی حکومەتی کاربەرێکەری عەبادی سڕکران
2018-11-21 [04:27 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە دانیشتنەکەی ئەمرۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕیار درا لەسەر سڕکردنی ژماره‌يه‌ك بڕيارى كابينه‌ى پێشووى حكومه‌تى عێراق.

 

دکتۆرە، مەیادە محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌ دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق دا، بۆ تاوتوێكردنى پرسى خاڵه‌ گومرگييه‌كان بوو، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى بانگهێشتى هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان كازم ئه‌لعقابى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گومرگ، مونزير ئه‌سه‌دى كرد. 

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕيارانه‌ى حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌ ماوه‌ى كاربه‌ڕێكردندا ده‌رى كردبوون، سڕ بكرێن. به‌و پێيه‌ى ئه‌و بڕيارانه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورن لە بەرژەوەندی گەلی عێراق دانین.

 

دکتۆرە، مەیادە محەمەد ئیسماعیل گووتیشی: به‌ پێی بڕياره‌كه‌، هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ى له‌ ١ى ته‌مموز/ يۆليۆى ٢٠١٨‌وه تا ٢٤ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى ٢٠١٨ له‌ لايه‌ن عه‌بادييه‌وه‌ ده‌ركراوون، رابگيرێن

له‌ گرنگترين ئه‌و بڕيارانه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، بڕيارى دانانی خاڵە گومرگییەکانی نێوان کەرکوک و شارەکانی هەرێمى كوردستانه‌، چونکە ناکرێت ھەر ھاولاتیەک بۆ ھێنانی کەلوپەل دووجار گومرگ بدات.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 10378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad