English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەیمس جێفری: وتوێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئێرانییه‌كان له‌ سوریا ده‌ربچن
2018-11-21 [06:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جه‌یمس جێفری رایگه‌یاند، بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو پرۆسە سیاسییەی ئەوەی ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکان دەیکەین و کار دەکەین لەگەڵ ڕوسیا و لە هەمووی گرنگتر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆپؤزسیۆنی سوریا و هەموو لایەنەکان تا بزانین چۆن هێزە بیانیەکان بە تایبەتی ئێرانییەکان لە سوریا دەربچن.

 

جێفری گوتیشی, ئەمەریکا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیدا کار دەکات تا دڵنیا بێت لەوەی هاوکارییەکانی بونیاتنانەوە نەڕوات بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیمەشق هەتا ئەو کاتەی، ڕژێمی سوریا هاوکاری هەوڵەکانی نێونەتەوەیی بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە نەکات و هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام نەدات و کۆمیتەیەک بۆ داڕشتنەوەی دەستوور دانەنێت و هەمو ئەستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لانەدات.

 

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا باسی لە ڕۆڵی ئێرانیش کرد و گوتی هەبوونی ئێران لە سوریا بە تایبەتی دەستێوەردانی لەشکری وەکو موشکی مەودا درێژ و سیستمی بەرگری، ئەمە هیچ پەیوەندی بە بەرگری کردنی لە ڕژێمی ئەسەد دژ بە ئۆپزسۆنەوە نییە ئەمە فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆیەتی.

 

جەیمس جێفری دەشڵێت بە تەواوەتی پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و دەشڵێت چاوەڕوان دەکرێت کۆمیتەی دەستووری لە مانگی 12 کۆببێتەوە و دەڵێت ڕوسیا، تورکیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا هەمویان کۆک بوون لەسەر ئەو بابەتە.

 

شایانی باسە دامەزراندنی کۆمیتەی دەستووری بەشێک بوو لە نەخشەڕێگایەکی ئاشتی بۆ سوریا کە لەلایەن ئەنجومەنی سایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت. تا ئەو کۆمیتەیە دەستوری نوێی پاش شەڕ بۆ سوریا داڕێژنەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad