English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیمارک هەناردەکردنی چەک بۆ سعودیە ڕادەگرێت
2018-11-22 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی کوژرانی خاشقچی و ڕەوشی یەمەنەوە, وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاندەرس ساموێڵسن وتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە گرێبەستەکانی هەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سعودیە ڕابگرێت.

سامویڵسن وتیشی دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپا ئەم بڕیارەی داوە.

بڕیاری ڕاگرتنەکە هەندێک کەلوپەلی تەکنیکی دیکە دەگرێتەوە کە دەتوانرێت بۆ دوو شت بەکاربهێنرێن، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ پێداویستی سەربازیی.

جێی ئاماژەیە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە ئیستەنبوڵدا بووە هۆی توڕەبوونێکی نێودەوڵەتی لە سعودیە و وڵاتەکە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆتەوە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەتایبەتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش وایکرد ئەڵمانیا سزا بسەپێنێت بەسەر 18 هاوڵاتی سعودیدا کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەستیان هەبووبێت لە کوشتنی خاشقچیدا.





ئەم هەواڵە 5932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad