English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دەیەوێت پڕۆژە یاسایەكی سەردەمی بەعس بگەڕێنێتەوە
2018-11-24 [06:17 AM]

ZNA - هەولێر


لە خولی رابردووی پەرلەماندا پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی بەزۆری لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراق ئاراستەی ئەنجوومەنی شورا كراوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ئەو پڕۆژەیە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

وەزارەتی بەرگری داوا دەكات، تەمەنێکی دیاریکراوی گەنجەکانی وڵات بانگھێشتی خزمەتی سەربازی بە زۆر بکرێن، ھاوشێوەی سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن،  پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاساش دەڵێت "پاڵپشتی ھەنگاوی لەو جۆرە دەکەین تاکو لەو رێگایەوە ھەستی نشتیمانی و یەکڕیزی نێوپێکھاتەکان و دەستەبەری ھەلی کار بکەین".

عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە K24 راگەیاند: "خزمەتی سەربازیی بەزۆر ھاوسەنگی لەنێوان پێكھاتەكان دروست دەكات، ئێستا لە ھیچ یەكەیەكی سەربازیی تەواوی پێكھاتەكانی تێدانیە، یان بە جۆرێكی دیكە رۆڵەكانی مووسڵ لە شارەكەی خۆیان ھی ھەولێریش بە ھەمان شێوە، خزمەتگوزاری بەزۆر رۆڵەی پابەند و نیشتمانیی دروست دەكات، كە ھەست بە خەمی گەل و مەینەتییەكانی دەكات لە ھەمانكاتدا ھەلی كاریش زیاد دەكات".

ناسر ھەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "وەك لیژنەی ئاسایش و بەرگری ھێشتا ئەو پڕۆژەمان بە دەست نەگەیشتووە، بەڵام بە بڕوای من سەربازی بەزۆر لە حكوومەتی ئێستای عێراق سەركەوتوونابێت، لەبەر ئەوەی دەبێ حكوومەتێكی نیشتمانیی بێت و لە ھەموو عێراق بتوانێ گەنجان ناچاری سەربازی بكات، بەڵام حكوومەتی عێراق ئێستا تەوافقییە".

 





ئەم هەواڵە 9349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad