ZNA - هەولێر
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح داوای پارەی لە سەرۆكی پەرلەمان كردووە بۆ چاكردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەی، ئەوەش لەكاتێكایە ئۆتۆمبێلەكان مۆدێل بەرزن گەرەنتیان هەیە.
ماڵپەڕی (بەغداد پۆست) بەڵگەنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا عەباس زاملی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح (حەشدی شەعبی) داوای خەرجکردنی 13 ملیۆن دینار لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات.
عەباس زاملی، کە پەرلەمانتاری میلیشیای بەدری ناو هاوپەیمانیی فەتحە، رایگەیاندووە، ئەو 13 ملیۆن دینارەی لە ”کڕین و چاککردنەوەی“ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەی سەرف کردووە.
ئەو داوایەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێک دایە، کە ئۆتۆمبێلەکانی پەرلەمانتاران مۆدێل بەرزن و نوێن، کۆمپانیاکانی هێنانی ئۆتۆمبێلیش تا چەند ساڵێک، گەرەنتیی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن.

ئەم هەواڵە 9973جار خوێندراوەتەوە |