English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: دانانی خاڵی چاودێری له‌ باكوری سوریا له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌، دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات
2018-11-24 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاشكرایكرد نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌یانی سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی خاڵی چاودێریی له‌ باكووری سووریا گه‌یاندووه‌ته‌ لایەنە ئه‌مریكییه‌كانیان، وتیشی، پێم وایه‌ ئه‌م جۆره‌ رێكارانه‌ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

خولوسی ئاكار له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی دوای ته‌واوبوونی پێشوازییكردنی له‌ مامۆستایانی سه‌ربازی، وتی، له‌په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی هالیفاكس بۆ ئاسایش كه‌ له‌ كه‌نه‌دا سازكرابوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد پلانی ئه‌مریكا بۆ درووستكردنی خاڵی چاودێریی له‌ باكووری سووریا، بووه‌ته‌ رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

ئاكار وتیشی، دووباره‌ و دووباره‌ گوزارشتمان له‌ بێزارییمان له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سڤیل و سه‌ربازیی ئه‌مریكادا كرد. پێم وایه‌ ئه‌م جۆره‌ رێكارانه‌ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌وه‌ كرد، با كه‌س گومانی له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ك له‌وبه‌ری سنووره‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سوپای توركیا ئه‌نجام بدرێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 2254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad