English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
6 كه‌س به‌هۆى لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
2018-11-25 [05:38 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆى بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاوه‌وه‌ له‌پارێزگاى واست 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌وامى فه‌رمیش له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان راگیراوه‌.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراقى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: به‌هۆى بارانبارینى به‌خوڕ و به‌ره‌وام 6 كه‌س له‌پارێزگاى واست گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش محه‌مه‌د مه‌یاحی، پارێزگاری واست سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی قوربانیان كردوو زیان لێكه‌وتووانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌ڵێنیشی پێدان قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌.

ماوەی چه‌ند رۆژیكه‌ شه‌پۆڵێكی بارانی به‌خوڕ هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتۆته‌وه‌و له‌چه‌ند شوێنێك لافاو دروست بووه‌و به‌ ده‌یان كه‌سیش بوونه‌ته‌ قوربانی و به‌سه‌دان خانووی هاووڵاتیانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.





ئەم هەواڵە 9238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad