English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا... دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان بەردەوامە
2018-11-25 [06:48 AM]

ZNA - هەولێر


لە شەقامی ئیلیزێ لەپاریس، خۆپیشاندانەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەردەوامە و پێنج هەزار خۆپیشاندەر بەشدارن، دوێنێ شەممە، خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت و دەیان خۆپیشاندەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

پۆلیسی پاریس دژی خۆپیشاندەران گازی فرمێسک رێژ و ئاوی بەکارهێناوە و خۆپیشاندەرانیش زیانیان بە چەند شوێنێکی گشتیی گەیاندووە.

هەندێک لە خۆپیشاندەران بە ئاشتیانە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزینیان دەکرد و هەندێکی دیکەشییان دەستیانکرد بە لێکردنەوەی خشتی شەقامەکان و بڕینی دارەکان تاکو بتوانن دژی پۆلیس بەکاریان بهێنن.

کریستۆف کاستانەر، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، پەنجەی تۆمەتی بۆ ماری لپێن، سەرۆکی پارتی راستڕەوی ناشناڵ راڵی درێژکرد و بەهۆکاری رێکخستنی خۆپیشاندانەکان تۆمەتباری کرد.

ماوە دوو هەفتەیە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و نزیکەی 200 هەزار کەس لە سەرانسەری فەرەنسا بەشداریان تێدا کردووە، تاکو ئێستا 600 کەس برینداربوون و دوو کەسیش کوژراون.

 





ئەم هەواڵە 5737جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad