English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین چارەسەر بۆ کڕێش
2018-11-25 [11:25 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زۆرێک کەس گرفتی کڕێشیان ھەیە کەلەسەر بێخی سەر دروست دەبێت، سەرباری چارەسەر بەپێکھاتە کیمیاییەکان و بەتایبەت شامپۆ دەکرێ چارەسەری تایبەتی لەماڵەوە بۆ دروست بکرێت، لەوبارەیەوە وێبسایتی MSN پێنج چارەسەری سروشتی خستۆتەروو:

١. چای سەوز: دژە ئۆکسان و دژە بەکتریایە و ھاندەری تەندروستی بێخی سەرەو رێگرە لەوشکبونی و وادەکات کرێش نەکات، چای سەوز تێکەڵی زەیتی نەعنا و سرکەی سپی بکە و بیدە لەبێخی سەر تا ٥ دەقیقە و دواتر بەشامپۆ بیشۆ.

٢. سرکەی سێو: بەسودە بۆ رزگاربوون لەخورانی بێخی سەر، دەشتوانیت سرکەی سێو لەجیاتی جێگرەوەی شامپۆ.

٣. زەیتی گوێزھیند: ئەمەش کەڕووی بێخی سەر ناھێڵێت، ١٠ دڵۆپ زەیتی داری چا و ٥ کەوچک زەیتی گوێز ھیند تێکەڵ بکە و بیدە لەبێخی سەر ئەمەش شەو لێی بدە و بەیانی بیشۆ.

٤. ئاوی لیمۆ: ١ کەوچکی بچوکی ئاوی لیمۆی فرێش تێکەڵی ١ کوپ ئاو بکە و قژتی پێ ببشۆ ئەەمەش ھەموو رۆژێ پێش خۆشتن بەکاربھێنە

٥. سۆدە: سۆدەی نان بەسوودە بۆ مژینی زەیتی زیادە کەدەبێتە ھۆی دروستبونی کەڕوو، قژت شێدار بکە و ١ کەوچک سۆدەی لێ بدە و با چەند دەقیقەیەک پێوەی بێت بەر لەشتنی.





ئەم هەواڵە 8989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad