English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین ئەو خۆراکانەی بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەکات
2018-11-25 [12:11 PM]

هەولێر _ ZNA


 

بەهێزکردنی بەرگری لەشی منداڵ زۆر گرنگە لەڕێگای خۆراکی تەندروستەوە، پێش ئەوەی تووشی هەندێک نەخۆشی بێت و پێویستی بە سەردانی پزیشک و خواردنی دەرمان هەبێت، ڕەنگە دایکان ئەمە بەکارێکی مەحاڵ بزانن بەڵام جۆری خواردن ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی بەرگری و گەشەی لەشی منداڵ و گەورەش.

ئەو خۆراکانەی یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەشی منداڵ چین:

بەشێوەیەکی گشتی ئاژەڵە ئاویەکان وەک ماسی سەلەمون و توانا و جۆرەکانی، چونکە بڕێکی زۆر ئۆمیگا3 تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ لەش و پێکهاتەی ترشە چەوریان تێدایە، کەدەبێتە هۆی چالاککردنی لەش و بەهێزکردنی بەرگری و بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی مێشک.

بروکلی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی سەوزەوات بۆ لەشی منداڵ و پێکهاتەی دژەئۆکسان و ڤیتامین و کانزا و ماددەی ڕیشاڵی زۆری تێدایە، لەهەمانکاتدا دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەیە و ئێسکەکان و بەرگری لەش بەهێزدەکات.

کیوی میوەیەکی بەتام و خۆشە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و باشترین یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش، ماددەی کلۆرۆفیل رەنگێکی سەوزی بەم میوەیە بەخشیوە کەدەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی بەشێکی زۆر نەخۆشیەکان و شێرپەنجە بەتایبەت، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی مەگنسیۆمە کە دڵ بەهێز دەکات و دەمارە خوێنبەرەکان دەپارێزێت.

تەماتە پێکهاتەی لایکوبینی زۆر تێدایە کە سەرچاوەیەکەی بۆ بەهێزکردنی تەواوی بەرگری لەش، باشترە بە کاڵی بوخرێت تا سوودی لێ ببنرێت.

کەلەرم بەهەمان شێوەی خواردنەکانی دیکە زۆر گرنگە بۆ لەش و بەرگری بەهێز دەکات، بەزۆر شێوە دەکرێت ئامادە بکرێت.





ئەم هەواڵە 8671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad