English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنێشته‌ تاڵ باشترین چاره‌سه‌ری ئازاری جومگه‌كانه‌
2018-11-25 [01:25 AM]

هەولێر _ ZNA



توێژینه‌وه‌ نوێكان ئاشكرایان كردوه‌ ڕۆژێك ده‌بێت بنێشته‌ تاڵ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ری ئازاری جومگه‌كان.

زاناكان له‌ زانكۆی ئالابما له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایان كرد ئه‌و پێكهاته‌ی‌ له‌ ناو بنێشته‌ تاڵدا هه‌یه‌ توانای چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه‌كانی هه‌یه‌ و ئه‌م بنێشته‌ له‌ داری بنێشت له‌ ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا ده‌رده‌هێنرێت.

هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا بنێشته‌ تاڵ  بۆ چاره‌سه‌ری سوتان و هه‌وكردن به‌كارهێنراوه‌ و توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چالاكی ئه‌و پرۆتینانه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازاری جومگه‌كان.

داری بنێشت ئه‌م جۆره‌ بنێشته‌ تاڵه‌ ده‌رده‌دات بۆ خۆپاراستن له‌ مێرو و كه‌ڕوه‌كان و پرۆفیسۆر "ویل ستزر" به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه‌ و ده‌ڵێت"ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مێنانی ده‌رمان ده‌دات چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ ده‌رمان له‌م جۆره‌ بنێشته‌ دروست بكه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه‌كان بكات" ساڵانه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س ته‌نها له‌ به‌ریتانیا توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بن.

تێكه‌ڵاوكردنی بنێشته‌ تاڵ و لیسیسین سۆیا " كه‌ جۆرێك ماده‌ی‌ چه‌وری زه‌رده‌ و له‌ شانه‌ی‌ ڕوه‌كی و ئاژه‌ڵیدا هه‌یه‌" توانای چالاككردنی ئه‌م بنێشته‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ناو گه‌ده‌دا و زۆر خێرا سووده‌كانی به‌ له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌چێته‌ خوێنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 8773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad