English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس ماددەی وزە بەخش بەکار دەھێنێت 
2018-11-25 [11:16 AM]

ZNA- ھەولێر 



سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەنگۆی ئەوەی لەسەرە کە ماددەی ووزە بەخش بەکار دەھێنێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دیرشپیگلی ئەڵمانی ، رامۆس لەدوای یاری یانەی ریال مەدرید و یانەی مەلەگا لە مانگی چواری وەرزی رابردوو لە خولی ئیسپانی ماددەی وزە بەخشی بەکارھێناوە، رۆژنامەکە پشتی بەراپۆڕتی بەرپرسی ماددە وزەبەخشەکان بەستووە کە تێیدا ھاتووە، رامۆس پێش ئەوەی پشکنینی ماددەی وزەبەخشی بۆ بکرێت خۆی شووشتووە و میزی کردوە، ئەمەش بەپێی یاسا قەدەغەیە و گومان دەخاتە سەر یاریزانەکە. 

بەپێی بەندی ٧٧ لە یاساکانی فیفا یاریزان بۆی نییە خۆی بشووا یا میز بکات تا نموونەی پشکنینی ماددەی وزەبەخشی بۆ نەکرێت و رامۆسیش لەم حاڵەتە سەرپێچی کردوە. 

بەرپرسی پشکنینی ماددە وزەبەخشەکان دەڵێت، رامۆس سەرپێچی گەورە و مەترسیداری کردوە و پێویست بوو سزایەکی قورس بدرێت. 
لەلای خۆشییەوە سێرجیۆ رامۆس ھەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە دەدرێنە پاڵی سەبارەت بە بەکارھێنانی مادەی وزە بەخش لە یارییەکان. 

پێشتریش ھەمان رۆژنامەی ئاماژەی بەوەدابوو کە رامۆس لە پشکنینی مادەی وزەبەخش جارێکی دیکەش شکستی ھێناوە ئەمەش لە دوای یاری یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر یانەی یۆڤانتس لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بە سەرکەوتنی ریال مەدید کۆتایی پێھات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad