English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھاوردەکردنی بەرھەمی دەرەکیدا رەچاوی بەرھەمی ناوخۆیی دەکرێت
2018-11-25 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قايمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، لە پێناو پشتگیری کردنی بەرھەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، لە عەلوەی سلێمانیدا رێگەنادرێت عمولە لە جوتیاران وەربگیرێت، ھاوردەکردنی سنوردار دەکرێت.

ئەمرۆ ٢٥-١١-٢٠١٨ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی ھاوسەنگی سەوزە و میوە، کە پێک ھاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و چاودێری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە.

پاش کۆبونەوەکە رزگار حەمد خدر- جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بە ئامانجی زیاتر پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ ء دەستگیرۆیی جوتیاران، تەئکید لەسەر بڕیاری وەرنەگرتنی عمولەی بەرھەمی ناوخۆ لەسەر جوتیاران کرایەوەء عمولە تەنھا لە کڕیار وەربیرَت. دواتر بڕیاردرا کار بۆ کردنەوەی عەلوە لە ھەموو قەزاء ناحییەکان بکرێت، بۆئەوەی رێگەنەدرێت عەلوەی لاوەکی لە ھیچ شوێنێک بکرێتەوەء بەدەر لە رێنماییەکان کرینء فرۆشتن بە بەرھەمی سەوزەء میوەوە بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد بڕیار دراوە تەواوی لیژنە ھاوبەشەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری زیاتری بازاڕء عەلوەکان بکەن بۆ رێگری لە فرۆشتنی ئەو سەوزەء میوانەی کە بە ئاوی قورس (ئاوەڕۆ) ئاو دەدرێن.

جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیاردراوە بەپێی بڕء جۆری بەرھەمی ناوخۆ خشتەی باجی سەر بەرھەمی ھاوردە دیاریبکرێت.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە ڕێگری بکرێت لە زیادەڕۆی ناو عەلوەی سلێمانی و چارەسەری ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغیەی ناو عەلوەی سلێمانی بکرێت.





ئەم هەواڵە 9199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad