English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دە راوێژکاری سەرۆک‌کۆماری ئێران دەستیان لەکار کێشایەوە
2018-11-25 [02:46 AM]

ZNA- هەولێر


لە ماوەی ٢ رۆژدا ١٠ راوێژكاری حەسەن رۆحانی  دەستیان لە كاركێشایەوە.

راوێژكارێكی دیكەی حەوسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران دەستی لەكاركێشایەوە، ئەمەش دەیەمین كەسە لە كابینەكەی رۆحانی كە لە ٢ رۆژی رابردوودا دەستیان لەكاركێشابێتەوە.

شەهیندوخت مۆلاوێردی، ڕاوێژکاری حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری مافی ھاووڵاتیان، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لەكاری حکوومەتی دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمە دەیەمین کەس لەكابینەكەی رۆحانییە کە لە ماوەی٢ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی یاسای خانەنشینییەوە دەستیان لەكاركێشابێتەوە.

رۆژی رابردووش ٩ راوێژكاری حەسەن رۆحانی لە بوارە جیاجیاكاندا دەستیان لەکار کێشایەوە و تا ئێستا رۆحانی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ٥ كەسیانی پەسەندكردووە.





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad