English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیمه‌شق و مۆسكۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌به‌كارهێنانی گاز له‌ هێرشێكدا له‌ حه‌له‌ب تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
2018-11-25 [04:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ده‌رنگانی شه‌وی رابردوو شه‌ممه‌ زیاتر له‌ سه‌د كه‌س له‌ حه‌له‌ب له‌ هێرشێكدا كه‌ گومان ده‌كرێت گازی كیمیاوی به‌كارهێنرابێت بریندار بوون، به‌رپرسێكی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره‌ برینداری له‌مشێوه‌یه‌ له‌شاره‌كه‌ ببینرێت.

حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانكه‌ی روسیا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌ تۆمه‌تبار كرد

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتی، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌رپرسیارن له‌م هێرشه‌ی به‌ گازی كلۆر كراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌له‌بی سوریا.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ چاودێری شه‌ڕی سوریا ده‌كات وتی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ باكوری ئه‌و وڵاته‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره‌ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و روسیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی بێچه‌ك له‌ ئه‌یلولی رابردوو، رووده‌دات.

میدیاكانی سوریا و ئه‌و روانگه‌یه‌ دەڵێن ١٠٠ کەس بە هۆی گرفتی تەنگە نەفسی لە حەلەب ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

شاری حەلەب لە ژیر دەسەڵاتی حکومەت دایە.

ئه‌و روانگه‌یه‌ وتیشی، ٩٤ نەخۆش چارەسەرییان بۆکراون و ئەوانی دیکە هەر لە نەخۆشخانەن.

ئاژانسی هەواڵنێری سوریا، سانا، یەکشەمە گوتی دوای ئەوەی چه‌كداره‌كان لە حەلەب بە موشەک هێڕشیان بۆ سەر ناوچەکان هێنا ١٠٧ کەس برینداربوون کە ڕەنگە مادەی کلۆرینیان لە گەڵ بێت.

هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئەم تاوانەیان بەڕاست نەزانی. هاوبەندێکی سەرهەڵداوان یەکشەمە گوتی: "لە بەرەی ڕزگاری نیشتمانی بانگه‌شه‌كانی رژیم بەڕاست نازانین کە شۆڕشگێران بە هیچ موشەکێک هێرشیان نەکردوە بە تایبەتی بە ئەو موشەکانەی کە گازی کلۆرینیان لە گەڵ بێت."

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە جیدی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن کرد کە هەڵوێست بەرامبەر بە هەرکەسێک بگرێت کە ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت. ئەو وەزارەتە لە لێدوانێکدا دەڵیت کە حکومەتی سوریا "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە دەستبەجی و بە توندی ئەو هێرشەی تێرۆریستی مەحکوم بکات."

زاهیر بەتعەل بەرپرسی سەندیکای دوکتورانی حەلەب گوتی، "ئێمە جۆری گازەکان نازانین، بەڵام گومانمان لە گازی کلۆرین هەیە و بە هۆی نیشانەکان نەخۆشەکانمان لە سەر ئەو بنچینەیە دەرمان کردوون."

بێجگە لە نیشانەکانی تەنگەنەفەستی، نەخۆشەکان توشی چاو هەڵمسان و چاو سوربوون و لە هۆش چوون بوونە.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 1207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad