English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی عێراق ئاماری قوربانیانی لافاوەكەی دوو ڕۆژی ڕابردووی بڵاو كردەوە
2018-11-26 [04:37 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماری قوربانیانی لافاوەكەی 48 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردەوە كە تێدا 21 كەس بەهۆی لافاوەكەوە مردوون و 180 كەسی تریش زامدار بریندار بوون.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەیف بەدر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌ "لە 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی لافاوەوە 21 کەس له‌ پارێزگاكانی عێراق گیانیان لەدەستداوە 180 کەسیش برینداربوون، کە زۆربەیان دانیشتووی شارۆچکەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن".

ھاوكات، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، شانەیەكی رووبەڕووبونەوەی كارەساتە سرووشتییەكانی رەوانەی نزیك شەرگات كردووە.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین عێراقی گرتووەتەوە، بەھۆی بارانی بەخوڕ لە چەندین ناوچە لافاو دروستبووەو زیانی گیانی و مادی لێكەوتووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 9502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad