English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توندوتیژی ئەم کاریگەرییانەی ھەیە لەسەر ئافرەتان
2018-11-26 [10:51 AM]

هەولێر _ ZNA


 

دەرەنجامێکی نوێ و مەترسیداری توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستوە کەنیشانەکانی تەمەنی نائومێدی زۆر توندە بۆ ئەو ئافرەتانەی کەتوشی توندوتیژی بوونەتەوە لەدژی ئافرەتان .

وێبسایتی دەیلی مەیلی بریتانی دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی لەسەر ٢ ھەزار ئافرەت ئاشکراکرد کەرووبەرووی دەستوەردان و دەستدرێژی سۆزداری و لێدان بوونەتەوە ئەمەش توشی ماندوێتی و بەرزی فشاری خوێن دەکاتەوە سەرباری گرفتی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ بەرێژەی ٦٠% و نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی بۆ ئافرەتان زیاتر دەکات.

توێژینەوەکە دەریخستوە ئەو ئافرەتانەی کەتوشی خراپ مامەڵەی جەستەیی بوون ئەگەری توشبونیان بەماندوێتی شەوانە بەرێژەی ٥٠% زیادیکردووە.

دەرەنجامی توێژینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا لەسانفرانسیسکۆ دەریخستووە کەتوندوتیژی سێکسی و دەستدرێژی کاریگەری درێژخایەنی ھەیە لەسەر تەندروستی ئافرەتان و ئەمەش و ئەمەش مەترسی توشبونی ئافرەتان بەبەرزی فشاری خوێن و دڵەراوکێ زیاتر دەکات.

دکتۆر کارۆلین جیبسۆن شارەزای بواری پزیشکی دەروونی رایگەیاندووە کەنیشانەکانی راوەستانی سوڕی خوێن دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکاری بایۆلۆجی و ھۆرمۆنی ئافرەتان.

ئاماژەی بەوەشکردووە کەسزادانی سۆزداری و دەستدرێژی کاریگەری ھەیە لەسەر گۆڕانکاریی ھۆرمۆنی و فسیۆلۆجی و تەمەنی نائومێدی وپیربوون، کەکاریگەری دەبێ لەسەر توانای بایۆلۆجی کەسەکان.





ئەم هەواڵە 9439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad