English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شنگالیەكان توڕەن لە دیاری كردنی بودجەی 2019 عێراق
2018-11-26 [06:03 AM]

​ZNA- هەولێر


ئیدارەی قەزای شنگال لە تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عێراق نیگەرانن و دەڵێن، لە بودجەی 2019دا هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان نەکراوە.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال K24 راگەیاند: "كابینەی پێشتری حكوومەتی عێراق لەدیاری كردنی  بودجەی ساڵی 2019ی ھیچ حیسابێكی بۆ شنگال نەكردووە، ھیچ ناوچەیەكی عێراق لە شنگال زیانمەندتر نییە، بۆیە داوا دەكەین پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاسای بودجەدا بكرێت و پارەی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال تەرخان بكرێت".

چەتۆ سەیدۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتی: "ناوچەیەكی وەكو شنگال دەبێ بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان بكرێت، پێشتر پێنج ملیار دینار بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین كرابوو، بە داخەوە لەوەشیان شنگال پەراوێزخراوە، بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەین".

راشیگەیاند: "ئەگەر گۆڕانكاری لە بودجەدا نەكرێت وەك ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا واژوو كۆدەكەینەوە و داوا دەكەین حیسابی تایبەت بۆ شنگال بكرێت".

 





ئەم هەواڵە 4066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad