English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماموستایەکی زانکۆ: بەبەراورد لەگەل سالانی رابردوو ئافرەتان زیاتر ھۆشیار بوونەتەوە بەرامبەر مافەکانیان
2018-11-26 [06:29 AM]

ZNA-ھەولێر


ماموستایەکی زانکی سەلاحەدین رایگەیاند، ئەگەر بەراوردی ئێستا و سالانی رابردوو بکەین دەبینین ئافرەتانی کورد زیاتر ھۆشیار بۆتەوە بەرامبەر بە مافەکانی خۆیان کە پێشتر ئەو مافانەی نەدەزانی و تەنھا ئەرکی دەزانی بەلام ئێستا ھۆشیار بۆنەتەوە بەرامبەر بە مافەکانی خۆیان، لە چاو سالانی رابردوو دەست درێژی سێکسیش بۆ سەر ئافرەتان رووی لە کەمبوون کردووە.

 

 شیلان یاسین خضر ماموستای زانکۆی سەلاحەدینی کۆلێژی ئەدەبیات بەشی راگەیاندن، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سالانە لە ٢٥ نۆڤەنبەرەوە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستپێ دەکات بۆ ماوەی ١٦ رۆژ بەردەوام دەبێت لە لایەن ئەنجومەنی کارو باری ئافرەتانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سالانە کۆنفرانسی بۆ ئەنجام دەدرێت کۆبوونەوە و کار کردنی لەسەر ئەنجام دەدەن، ئەگەر بەراوردی ئێستا و سالانی رابردوو بکەین دەبینین ئافرەتانی کورد زیاتر ھۆشیار بۆتەوە بەرامبەر بە مافەکانی خۆیان کە پێشتر ئەو مافانەی نەدەزانی و تەنھا ئەرکی دەزانی بەلام ئێستا ھۆشیار بۆنەتەوە بەرامبەر بە مافەکانی خۆیان، دەنگۆیەک ھەیە کە دەلێن ئەو رێکخراوانەی کە لەبواری ئافرەتاندا کار دەکەن بۆنەتە ھۆکاری زیاد بوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەلام ئەمە دوورە لە راستی، ئافرەتان توندوتیژی دژی پیاوان بەکار دەھێنن ھەندێک جار بەلام ئەمە مانای ئەوە نیە کە توندوتیژی زۆر بووە بەلکوو داوای مافی خۆی دەکات، ئەگەر جاران سوکایەتی و ئیھانەکردن و قسەی ناشیاوی قەبوول کردووە لەبەر خێزانەکەی خۆی بووە لە بەر منالەکانی خۆی بووە کەملکەج بووە بەلام ئێستا جیاوازە و ئافرەتان ھۆشیار بوونەتەوە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، ئەو بە رێکی ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دەدات داواش دەکات کە توندوتیژی بەرامبەری ئەنجام نەدرێت، زۆر جار گوێمان لێدەبێت کە دەلێن توندوتیژی دژی پیاوان زۆر بووە بەلام بە رێژەیەی ئەو خەلکەی کوردستان رێژەیەکی زۆر کەمە ئەگەر ٤٠ پیاو شەکوایان دژی بەرزکراوتەوە لەبەر ئەوەی کە ئافرەتانیان لە مالەوە توندوتیژ بوونە و ئەوا رێژەیەکی کەمە و نە بووە بە دیاردە بەلکوو ئەمە حالەتە لە ھەندێک شار و شارۆچکە روودەدەن.

 

ئەو ماموستایەی زانکۆی سەلاحەدین گووتی: ئەوەی کە پێویستە کاری لەسەر بکەین دوای ئەو قەیرانە دارایە و ھاتنی تیرۆرستانی داعش بۆ لە ھەرێمی کوردستان گرفتێکی زۆری بۆ زۆرێک لە خانەوادەکان دروست کرد و باری گوزەرانی ژیانیان شلەژا و دەبێتە ھۆکاری ناخۆشی و گرفت و خۆشی کەم دەبێتەوە لە نێوان خێزان، خۆشبەختانە لەگەل دروشت بوونی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێم وایە ئەو قەیرانی ئابووریەش چارەسەر دەکرێت و نامێنێت و کەمتر گرفت بۆ خێزانە کوردەکان دروست دەبێت لە لەیەنی ئابووریەوە، ھەروەھا ھۆکاری زۆر بوونی تەلاق ناگەرێنمەوە بۆ توندوتیژی دژی ئافرەتان بەلکوو گرفتی تر ھەیە کە دەبێتە ھۆکاری تەلاق نمووبە وەکوو یاری پەبجی کە دیاردەیەکی نەشیاو دێتە ناو کۆمەلگا یاخۆد زیاد بوونی قومارکردن و سەر خۆشی یاخۆد خیانەت زۆر بووە لە ھەر لایەنکێک بێت و دەرەنجامەکەی گەیشتووە بە تەلاق بەمەش تەلاقدان رووی لە زیادبوون کردووە، زۆرێک لە گرفتە کۆمەلایەتیەکان نەماون لە ھەرێمی کوردستان تارادەیەکی زۆر ئافرەتان ئازاد بوون، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەو رێک رێکخراوانەی کە لە بواری ئافرەتان دا کار دەکەن مافێکی تەواویان بەخشیوەتە ئافرەتان و پالپشتیان دەکات، لە چاو سالانی رابردوو دەست درێژی سێکسیش بۆ سەر ئافرەتان رووی لە کەمبوون کردووە.

 

ماموستا شیلان گووتیشی: بەداخەوە راگەیاندنی کوردی رووی لە ئاقارێکی خراپ  کردووە کە تەنھا گرنگی بە سیاسەت دەدات، لە رێکەی سۆشیال میدیاوە ھێرش دەکەنە سەر ئافرەتان و ھەرەشەی بلاوکردنەوە ڤیدیۆی نەشیاویان لێدەکەن تەنانەت ئەم کردەوەیە بەرامبەر بە ھیلاری کلینتۆنیش ئەنجامدرا، گرنگ ئەوەیە کە ئێمە رێگری کەو جۆرە گرتە ڤیدیۆیانە بکەین و بۆ کەسانی تری نەنێرین، ھەرەشەی بلاو بوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی لە کاندیدانی ئافرەت دەکرا لە کاتی بانگەشەی ھەلبژاردنەکاندا بەلام ئێمە دەبێت لەگەل چوونی ھەر کاندیدانی ئافرەت بۆ پەرلەمان بیر لەوە بکەینەوە کە چووە بۆ ئەوەی خزمەتی خەلک بکات و لاپەرەیەکی نوێی لە ژیانی خۆیدا کردۆیەوە، ئێمە نابێت تەنھا سەیری یەک کاتژمێری ئەو ئافرەتە بکەین بەلکو سەیری ٢٣ کاتژمێرەکەی تری بکەین  کە چی دەکات بۆ خەلکی کوردستان ئەوە گرنگە نەوەکوو ئەوەی تر، بەداخەوە کە ئەم جۆرە کارانە روودەدات خەلکانێکی نەفزنزم دێت کاریان لەسەر دەکات کاردانەوەیەکی خراپی دەبێت لەسەری و دیوێکی ماشرینی ئەو ئافرەتە پێشاندەدات، بەداخەوە نایێت کار لەسەر لایەنە باش و جوانەکانی بکات، نابێت لە کۆمەلگادا ئێمە ھەولی رووخاندنی ئافرەتان بدەین بەلکوو دەبێت گرنگی زۆری پێبدرێت و پالپشتیانبین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad