English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەریم سنجاری: ئیرادەی سیاسی هەموو لایەک پاڵپشتە بۆ پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە
2018-11-26 [07:14 AM]

ZNA-هەولێر


لە میانەی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی چاکسازی پێشمەرگە کەریم سنجاری رایگەیاند: لەکاتی شەرٍِی دژ بەتیرۆریستانی داعش و دوای کۆتایی ھاتنی ئەو جەنگە، وەزارەتی پێشمەرگە بەیەکە جیاوازەکانیەوە پێویستی بەرێفۆرمێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ رەوتی بەڕەو پێشچوونی بارودۆخی سەربازی ناوچەکە خۆی بگونجێت.

لە بارەی ئامانجیسازکردنی کۆنفرانسەکە وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت ئاماژەی بەوەکرد دوایی ئەوەی بەرێز سەرۆک مەسعودبارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی ئەوکات، پێشنیاری بۆ ھاوپەیمانان کرد، کە ھاوکاریوەزارەتی پێشمەرگە بکەن بۆ بەجێ گەیاندنی رێفۆرمێکی گشتی تا بتوانێت بەسەر کۆسپ وتەگەرەکاندا زاڵ بێت و لەشکرێکی نموونەیی دروستبکات.

دواتر کەریم سنجاری تیشکی خستە سەر دروستکردنی لیژنەیەکبۆ پرۆسەی چاکسازی وتی ھەنگاوییەکەمی ئەو لیژنەیە دانانی بەرنامەیەکی (٣٥) خاڵی بوو، لەژێر ناونیشانی (بەرنامەیپێشمەرگە لە ئایندەدا) ھەر بۆیە لە وەزارەتدا پلانێکمان داڕشت بەھەماھەنگی ھێزەکانیوڵاتانی ھاوپەیمانان لەوانە:  ئەمریکا، ئەڵمانیا،بەریتانیا، بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەکە لەرێگەی گواستنەوەی ژمارەیەک لە ئەفسەرانیلێھاتوو وخاوەن ئەزموون بۆپاڵپشتی کردن لە بینینی خولی تایبەت لە بوارەکەدا لە ئەنجامدابڕوانامەی زانستیان لە ئاستی نێودەوڵەتی وەرگرت و بوون بە ئەفسەری شارەزا لەبواریچاکسازیدا ئێستا لەو بوارەدا کار دەکەن





ئەم هەواڵە 4504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad