English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی كۆبۆوە
2018-11-26 [10:16 AM]

ZNA- ھەولێر 


 لەسەر بانگھێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبوزەبی سەرۆک بارزانی بە یاوەریی شاندێک سەردان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە و لە ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نھیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبۆوە

 لەو کۆبوونەوەیەدا کە مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی ھەرێمی کوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەردوولا تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی دووایین پێشھات و گۆڕانکارییەکان ئاڵۆگۆڕ گرا. 
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جێنشینی ئەبوزەبی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی بە مەبەستی پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا نیشاندا و ھاوکاتیش ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی بۆ مەبەستی بەرەوپێشچوونی سەقامگیریی لە ناوچەکە بە گشتی دەربڕی.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad