English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر داوای ھاوکاری لە خەڵک دەکات 
2018-11-26 [10:35 AM]

ZNA- ھەولێر 




ماوەی دوو رۆژە ھاونیشتمانییەک بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ گیانی لەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەسوکاری دیارنین.

رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر  رایگەیاند "کاژێر ١٢:٠٠ـی نیوەشەوی ٢٤ـی ئەم مانگە، کەسێک ئۆتۆمبێل لێیدەدات و گیان لەدەستدەدات، بەڵام شۆفێرەکە ھەڵدێت، دواتر بە رێگەی کامێرای چاودێری دەدۆزرێتەوە و دەستگیردەکرێت".

ھۆگر عەزیز گوتی "ئەو ھاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە پیاوە و ھیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، ماوەی دوو رۆژە تەرمەکەی لە ساردخانەیە، بۆیە داوا لە ھانیشتمانییان دەکەین، ئەوانەی کەسوکاریان بێسەروشوێنە سەردانی ساردخانە بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات تەرمەکە بە خاک بسپێردرێت".

 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad