English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئینێستا: ھەستم بە دڵتوندی دەکرد و ھەوڵمداوە خۆم بکوژم 
2018-11-26 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەندریاس ئینێستا ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی جیھان دەڵێت, چارەسەری دەروونیم وەرگرتووە و ھەوڵمداوە خۆم بکوژم. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئینێستا رایگەیاند : دوای مردنی خارکی ھاوڕێم (یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل) لە ساڵی ٢٠٠٩ ھەستم بە دڵ توندییەکی زۆر دەکرد و ئەمەش وای کرد بچمە چارەسەری دەروونی و رۆژانە پێش دەست پێکردنی چارەسەرەکە بە ١٥ خولەک لە شوێنەکە ئامادە دەبووم. 

ئینێستا گووتیشی: شەوانە بۆ ئەوەی خەوم لێبکەوێت پەنام دەبردە بەر خواردنی دەرمانی تایبەت  چونکە ھەستم بە دڵتوندی دەکرد. 

کاتێک پرسیاری لە ئینێستا کرا سەبارەت بەوەی ھەوڵیداوە خۆی بکوژێت, لەوەڵامدا گووتی: کاتێک کەسێک تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت ناتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات و ئەمەش قۆناغێکی سەختە لە ژیانتدا. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad