English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانییەک کە بە تۆمەتی سیخۆڕی لە ئیمارات زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕابوویەوە، بەر لێبوردنی گشتی کەوت
مەتیوو هێجز، هاووڵاتیی بریتانیایی کە لە ئیمارات حوکم درابوو
2018-11-26 [02:08 AM]


مەتیوو هێجز یەکێک لەو ٧٠٠ حوکمدراوانە بوو کە لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ خەلیفە بن زەید ئەلنەهیانەوە بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانیی ئیماراتەوە لێبوردنیان بۆ دەرچوو.

 بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی، هێجز دوای تەواوکردنی قۆناغە فەرمییەکان رێگەی دەرچوون لە ئیماراتی پێ دەدرێت.

تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئیمارات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، دەقی دانپێدانانی هێجزی بڵاو کردەوە کە تێیدا رایدەگەیەنێت کاری بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا یان ئێم ئای سیکس کردووە.

هەفتەی رابردوو کە فەرمانی زیندانی هەتاهەتایی بۆ هێجز دەرچوو، کاربەدەستانی بەریتانیا رایانگەیاند حوکمەکە تووشی حەپەسانی کردوون.

 





ئەم هەواڵە 5701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad