English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە داوا دەکات لە پرۆسەی پەروەردە پێنج خاڵ سەرەکی جێ بەجێ بکرێن 
2018-11-26 [02:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران لەشاری ھەولێر کۆبووەوە.
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە چەند پرسێکی پەروەردەیی قسەی کرد و لەسەرووی ھەمووشیانەوە پێنج خاڵی جەوھەری و گرنگی باس کرد کە پێویستە بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن کە بریتی بوون لە دابەشکردنی نەوت  بۆ ئەو شوێنانەی کە نەوتیان پێ نەدراوە،  وە بەردەوامبوونی  لە رێکخستنی میلاکات و دادپەروەری و کارکردن لەسەر سیستەمی بە ئینگلیزی کردنی ھەردوو وانەی بیرکاری و زانستەکان و پەرەپێدان و چالاکترکردنی، کارکردن لەسەر وانەبێژی و بە تایبەت ئەو کەسانەی کە دەرچووی ھەردوو کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتن، ھەروەھا کارکردنی بە پێی رێنمایی و دوورکەوتنەوە لە ھەر جۆرە بڕیارێکی نەرێنی و حزبی، وە بەپێ رێنماییەکان کار بکرێت. پاشان چەندین پرسێکی دیکەی پەروەردەیی و روژێنران.
 لە کۆتاییدا د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە  و بەڕێوەبەری گشتی دیوان  وەڵامی پرسیار و پێشنیارەکانی بەرێوەبەرانی پەروەردەکانیان دایەوە بۆ ئەوەی کارە پەروەردەییکان بێ ڕۆتینات جێبەجێ بکرێن.





ئەم هەواڵە 5533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad