English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ له‌ دهۆك ده‌كرێته‌وه‌
2018-11-26 [03:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦/١١/٢٠١٨ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارێزگای دھۆک و خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیلی بەسەرکردەوە.

لەسەرەتای سەردانەکەی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پارێزگای دھۆک لەلایەن فەرھاد ئەتروشی، پارێزگاری دھۆک و حەمید عەلی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ئیبراھیم خەلیل پێشوازی لێکرا.

دواتر لە باڵەخانەی پارێزگا لەگەڵ ھەر حەوت قائیقمامی قەزاکانی پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی دھۆک کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا و لەسەرەتای کۆبوونەوەکە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەناوی حکومەتی ھەرێم سوپاسی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی پارێزگای دھۆکی کرد کە بەشێوەیەکی رێک و پێک کارەکانیان ئەنجامداوە و ھەروەھا باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد کە بۆ دانانی پلانی کارکردنە بۆ ساڵی ٢٠١٩ و بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی پارێزگاکە و پێداویستی فەرمانگاکان.

دواتر وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند:" کە بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شێرپەنجە لە دھۆک و بۆ ئەو مەبەستەش باسی لە رێکارەکانی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کرد.

لە کۆبوونەوەکە پارێزگار و جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزاکانی پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەرەکان باسیان لە گیروگرفتەکانیان کرد و وەزیری دارایی و ئابووریش چەند کێشەیەکی فەرمانگاکانی پارێزگاکەی چارەسەر کرد و بەڵێنیشدا کە لە چوار چێوەی بڕیار و رێنمایەکانی وەزارەتی دارایی چارەسەری کێشەکانی تر بکرێت.

لە بەشێکی تری سەردانەکەی وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی گەنجینەی دھۆکی کرد و دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی گەنجینە لەگەڵ  سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی پارێزگا سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆبووە  لە پێناو خزمەتکردنی  ھاوڵاتیانی پارێزگاکە و بەڵێنی چارەسەرکردنیدا بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی حکومەتی ھەرێم.

ھەر لە سەردانەکەی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ حەمید عەلی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ئیبراھیم خەلیل سەردانی دەروازەکەی کرد و تاقیگەی کۆنتڕۆڵی جۆری بەسەرکردەوە و دەستخۆشی کرد کە کارەکانیان بە رێک و پێکی ئەنجام دەدەن لە پێناو رێگری لە ھاوردەکردنی ھەرجۆرە خۆراک و کەلوپەلێکی خراپ بۆ بازاڕەکانی ھەرێم.

 





ئەم هەواڵە 4033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad