English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ینه‌وا... دوو هه‌زار و 500 ته‌رمی نه‌ناسراو نێژران و چوار هه‌زاری دیكه‌ چاوه‌ڕوانی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تین
2018-11-26 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ناشتنی دوو هه‌زار و 500 ته‌رمی نه‌ناسراوی خه‌ڵكی مه‌دنی و چه‌كدارانی داعشی ناشت دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دارو په‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌ی رووخاوی ناوچه‌ی موسڵی كۆن تێكه‌ڵ بووه‌، وتیشی، زیاتر له‌ چوار هه‌زار ته‌رمی دیكه‌ له‌ باشوری پارێزگاكه‌ ماون.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا خه‌له‌ف حه‌دیدی وتی، چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیان كوشتووه‌ كه‌ پێشتر وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی له‌ ناوچه‌ی كۆن به‌كاریان ده‌هێنان، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراون.

باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌كدارانی داعش خانووه‌كانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر ته‌رمه‌كاندا كه‌وتووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لابردنی داروپه‌ردووه‌كان تاكو كۆتایی پرۆسه‌ی رزگاركردن دواكه‌وتووه‌، دواتر ئه‌و ته‌رمانه‌ بۆگه‌نیان كردوه‌ و شی بوونه‌ته‌وه‌ و ناسینه‌وه‌یان قورس بووه‌.

وأوضح ان “دائرة البلدية رفعت اكثر من 2500 جثة ودفنتها في إطراف المحافظة من دون معرفة عائديتها لعناصر داعش او المدنيين”.

روونی كرده‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 500 ته‌رمی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌ ناشتووه‌یه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی دیاری بكرێت.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، چوار هه‌زار ته‌رمی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی خه‌سفه‌ی باشوری موسڵ له‌ چاڵێكی به‌ قوڵایی سه‌دان مه‌تر هه‌یه‌، ئه‌و چاڵه‌ ده‌ستكردی سروشته‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چه‌كدارانی داعش ئه‌و چاڵه‌یان بۆ ته‌رمی هاوڵاتیان به‌كار ده‌هێنا و تاكو ئێستا نه‌توانراوه‌ هه‌ڵبگیرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

 

عه‌هد





ئەم هەواڵە 9283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad