ZNA - هه‌ولێر
به‌پێی زانیارییهیهكان له گه‌ڕه‌كی فرتنای شه‌قامی تۆپچوڵاری ناوچه‌ی سانجاك ته‌په هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی خۆی كێشاوه به سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمیدا و كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه، تیمه‌كانی پۆلیس، ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا، چوار سه‌رباز كوژران و یەکێكی دیكه‌ش برینداربوو.
برینداره‌كه به ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
پۆلیس شریتی ئه‌منیی به ده‌وری كۆڵانه‌كه كێشاوه و رێگه به چوونی هاووڵاتییان بۆ شوێنی رووداوه‌كه نادات.
aa
ئەم هەواڵە 5578جار خوێندراوەتەوە |