English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بڕیارێك بۆ ناونیشان و پلە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەردەكرێت
2018-11-27 [05:00 AM]

​ZNA - هەولێر


دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان راسپاردە وبڕیارێكى داوەتە داموو دەزگاكانی حكوومەت بۆ ئەوەی چەند رێكارێك لە بارەی دەرماڵە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بگرنە بەر.

بەپێی نوسراوێكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردسان ، ئاماژ بە چەند راسپاردەیەك كراوە بۆ رێكخستنی چۆنیەتی پێدانی دەرماڵە و سەرمووچە و گۆڕینی ناونیشان و ئەژماركردنی راژەی فەرمانبەران.

جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە بۆ ئامادەكردنی دەرماڵەی پایە دەبێت بە لیستێكی سەربەخۆ بێت ئەویش بەپێی هەیكەلی پەسندكراوی هەر فەرمانگەیەك.

چاودێری دارایی بۆ بابەتی ئەژماركردنی راژەی فەرمانبەران، ئاماژەی بە دوو خاڵ كردووە ئەوانەش پێكهێنانی لیژنەی تایبەت و ئامادەكردنی كۆنوسی لێژنە.

پەیوەست بە سەرمووچە و بەرزە مووچە و گۆڕینی بڕوانامە و ناونیشان دیوانی چاودێری دارایی 4 خاڵی بۆفەرمانگەكان روونكردۆتەوە "پێكهێنانی لیژنە،ئامادەكردنی كۆنوسی لیژنە بە واژۆی ئەندامانی لیژنە،پوختەی راژەی تەواو، هەروەها هەبوونی پشتگیری فەرمانگەی كە لە بواری پسپۆڕی خۆی كار دەكا.

خالید هادی چاوشڵی سەرۆكی دیوانی چاودێری بە باسی راگەیاند: دەبێت دەرماڵە و گۆڕینی ناونیشان و ئەو بابەتانە لە رێگەی لیژنەی تایبەت و كۆنوسی تایبەت بێت، گوتیشی:" فۆڕم هەیە دەبێت ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ كارو چالاكیەكانی فەرمانبەر بكرێت و بەرێوەبەری جێبەجێكاری فەرمانبەرەكەش هەڵسەنگاندن بۆ فەرمانبەرەكە بكات".

ئەو گوتیشی،  " بەلای ئێمەوە گرنگترین شت ئەوەیە فەرمانبەران مافی خۆیان وەربگرن و هەڵسەنگاندنیش بۆ ئەدای فەرمانبەران بكرێت".

لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧ دەرماڵەی جۆراوجۆر ھەیە و مانگانە ١٤٤ ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بۆ دەرماڵەكان خەرج دەکرێت.

چاوشلی جەختی كردەوە، ناكرێت بە بێ لیژنە و كۆنوس دەرماڵە بە فەرمانبەران بدرێت، یان بەرزە مووچە و سەرمووچەیان بۆ بكرێت، ناشكرێت بە بێ پوختەی راژە بڕوانامە و ناونیشانی فەرمانبەر بگۆڕدرێت، گوتیشی:"لەسەرەتای ساڵ دەبێت لیژنەی تایبەت بە نوێكردنەوەی دەرماڵە و سەرمووچە و نانیشانی فەرمانبەر دروست بكرێت و دەبێت لە پێدانی ئەرك و ئیمتیازات رەچاوی دادپەرەری بكرێت".





ئەم هەواڵە 8218جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad