English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە......دڵسۆزی خه‌ڵكی هه‌ولێر هاووڵاتیانی تورك سه‌رسام ده‌كات
2018-11-27 [05:06 AM]

ZNA-هەولێر


وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راگەیاند، به‌هۆكاریكی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێلیكی جۆری فیات گڕی گرت كه‌ هی هاووڵاتییه‌كی تورك بوو هیچ زیانی گیانی نه‌بوو.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فیس بووك) رایگه‌یاندووه‌، شه‌وی رابردوو به‌هۆكاریكی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێلیكی جۆری فیات له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری گڕی گرت كه‌ هی هاووڵاتییه‌كی تورك بوو.

ئاماژەی بەوش کردوە، به‌ر له‌گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه‌ بۆ شوینی رووداوه‌كه‌، هاووڵاتیان و شوفێران هه‌ر كه‌سه‌و له‌ئۆتۆمبێله‌كانیان دابه‌زین و ئاگر كوژینه‌وه‌ی خۆیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌كار هێنا كه‌ سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نه‌بوو.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر دەلێـ، ئه‌وه‌ی كه‌توركه‌كانی سه‌رسام كردبوو ، دڵسۆزی خه‌ڵكی هه‌ولێر بوو بۆ به‌هاناوه‌ چوونیان، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ ئه‌م هاووڵاتییه‌ توركانه‌ زۆر به‌په‌رۆش نه‌بن بۆ سووتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان .

ktvktvktv





ئەم هەواڵە 5464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad