English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتێك لەوەزارەتی كشتوكاڵ وەردەگرێتەوە
2018-11-27 [05:54 AM]

ZNA - هەولێر


بە پێی فەرمانێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كە لە 4ی 11ی 2018 دەرچووە و ئاماژە بەوە كراوە دەسەڵاتی لێدانی بیری ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ وەردەگرێتەوە.

لە فەرمانەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە" بڕیاردانی كۆتایی بە مەبەستی مۆڵەتدان بۆ لێدانی بیری ئاو بۆ هەر كەس و لایەنێك بۆ هەر مەبەستێك لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لیژنەیەكی هاوبەش بە سەرۆكایەتی نوێنەرێكی ئەنجومەنی وەزیران، بە نوێنەرایەتی هەریەك لە وەزارەتەكانی" كشتوكاڵ و ناوخۆ و شارەوانی و دەستەی پاراستنی ژینگە) پێك دێت بۆ ئامادەكردن و دانی مەرج و رێكارەكانی تایبەت بە پڕۆسەی مۆڵەتدان بە بیری ئاو ئەویش بە رەچاوكردنی بەرژەەندی گشتی و كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی.

لەو فەرمانەدا ئەوەش روونكراوەتەوە ئەو لیژنەیە پێشنیار و راسپاردە بۆ هەموو ئەو زێدەڕۆییانەی ئەنجامدراون دەخاتەبەردەمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی رێكاری پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

جەختیش كراوەتەوە وەزارەتی كشتوكاڵ سەرچاوەكانی ئاو بۆ هەر پێدانی مۆڵەتێكی بیر دەبێت دیراسەی تەواوی مامەڵەكان بكات، پاشان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خۆی لەبارەی دەدات.

ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەداوە ئەو بڕیارانە بۆ ئەوەیە سنورێك بۆ ئەو زێدەڕۆییانە دابندرێت كە بۆ لێدانی بیری ئاو لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان دراون.

 هەروەك جەختیشی كردۆتەوە ئەو بڕیارانە بۆ ئەوەیە كۆنترۆڵی سامانی نەتەوەیی ئاوی ژێر زەوی بكرێت. بە پێی داتایەكی وەزارەتی كشتوكاڵ، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 30 هەزار بیری ئاوی نایاسایی لێدراون.

د.عەبدولرەحیم عومەر، بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر بە باسی راگەیاند: ئێستا دەسەڵاتی لێدانی بیری ئاو لە لای ئەنجومەنی وەزیرانە، گوتی:" دەسەڵاتەكە لە وەزارەتی كشتوكاڵ وەرگیراوەتەوە و دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران ئەو كارەش زۆر باشە ، پێویستە رێنماییەكی توندیش بۆ ئەو بابەتە دەربكرێت".

ئەو گوتیشی: كاتێك دەسەڵاتی بیر لێدان بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت دەبێت باشتر و بەهێزترە بەراورد بەوەی لە لای فەرمانگەكانی كشتوكاڵ بێت، گوتیشی:"بە رێگای نایاسایی بیری قاچاخ و نا رەسمی زۆر لێدراوە، ئەوەش كاریگەری خراپى لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروستكردووە و ئاوی ژێر زەوی زۆر كەم بۆتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بیر لێدان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوە دەگەرێتەوە وەزارەتی كشتوكاڵ نەیتوانیووە كۆنترۆڵی زێدەڕۆییەكانی بیرى ئاو بكات.





ئەم هەواڵە 4588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad