English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت
2018-11-27 [11:27 AM]

هەولێر _ ZNA


 

چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت و دكتۆره‌  ھەڤین کەمال شاە محمد پسپۆڕی ئازار شکاندن و بێھوشکاری گرنگترین ئه‌و ڕێگایانه‌ی‌ ڕونكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره‌ به‌كاریبهێنیت.

1-بەکارھێنانی مێشکت لەکاتی ھەست کردن بەئازاردا :
ئەویش بەبەکارھێنانی تکنیکی جیاواز کە وا لە دەماغ دەکات ئەو ئاماژانه‌ی‌ ئازار کەبۆی دێن وەرینەگرێت یان کەمتر وەری گرێت ، بۆ نموونە وەکو ھەناسەی قووڵ.

2- ئازار یەکێکە لە ھەرە ھۆکارە گرنگەکانی کەم خەوی وە ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە ، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت نوستن و پشووە بۆ ماوەیەکی تەواو کە لەش ماندوێتی بحه‌وێته‌وه‌ ئه‌ویش ٨-١٠ كاتژمێر .

3-  وەرزش بە ناوقەدت بکە :
ماسولکەکانی خوارەوەی پشت و سمت ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە لە دروست بوونی ئازاردا ، وەلەبەر ئەوەی ئەم ماسولکانە لە حاڵەتی جووڵەی ڕۆژانەدا لەوانەیە زۆر نەجوڵێن ، واباشترە ھەمیشە ئەو وەرزشە تایبەتانە بکەیت کە ئەم ماسولکانە دەجوڵێنن .

4- وەرزش بە ماسولکەکانی ڕانت بکە (hamstring muscle ) بکە:
گرژبوونی ماسولکەکانی ڕان دەبێتە ھۆی ئازار لە ناوچەی پشت و ھەروەھا ناوچەی ئەو جومگەیەی ئەکەوێتە نێوان بڕبڕەکانی پشت و حەوزە وە لەبەر ئەوە ھەوڵ بدە ئەو وەرزشانە بکە کە ئەم ماسولکانە ڕادەکێشن .

5- ھەوڵ دە ئیندۆرفینی لەشت بڕێژیت : ئیندۆرفین ئازار شکێنێکی سروشتیە لە لەشدا ، زیاتر ڕژانی دەبێتە ھۆی کەمی ئازار، ڕێگە زۆرە بۆ زیاد کردنی دەردانی وەکو وەرزشە ئەیرۆبیکەکان ، شێلان و مەساج کردن ، ێۆگا کردن .

6- جەوەنەی سارد یان گەرم بەکاربێنە :
ھەرگیز بەکەمی دامەنێ لە کاتی ئازاردا بەکارھێنانی جەوەنەی سارد یان گەرم ، چونکە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەکەم کردنەوەی ئازاری خوارەوەی پشت دا ،وەلەکاتی عەزیەت گەشتنی دا ، یارمەتی زوو چاک بوونەوە دەدات.





ئەم هەواڵە 8989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad