English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چەند ڕێنماییەكی سادە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درمەكان
2018-11-27 [12:22 PM]

هەولێر _ ZNA


 

د.بەكر عوسمان پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و هەناسە چەند ڕێنماییەكی پزیشكی دەدات بۆ سایتی " تەندروستی" دەربارەی نەخۆشییە درمەكان بەتایبەت لەم كاتانەدا كە كاتی گۆڕینی وەرزی هاوینە بۆ پایزو ئەو نەخۆشییانە زۆر دەبن.

ڕێنماییەكان:

1.هەموو گۆڕینی وەرزێك نەخۆشییە درمەكان بڵاو دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بەرچاو ڕونیت هەبێت لە خۆپاراستن لێیان.

2.هەمیشە لە گۆڕینی وەرزی هاوین بۆ پایز ئەنفلۆنزا بڵاو دەبێتەوە، بۆیە وا باشە زۆرترین ئاوی شلەتێن بخرێتەوە.

3.شلەمەنی زۆر بخۆرەوە بەتایبەت شلەمەنی گەرم وەكو شۆربا و چای ڕوون و شیر و كاكاو و قەنداخ و ...هتد، تاوەكو خڵتەی سەر سنگ و هەوكردن نەمێنێت.

4.لەكاتی  بوونی كۆكەو پژمین دا كلینێكس بەكار بێت، كەسانی دەوروبەرت بپارێزیت لەو نەخۆشییە درمە.

5.لە كاتی زۆر بوونی هەوكردنی قوڕگ و زۆر بوونی هەڵامەتەكەدا، سەردانی پسپۆری تایبەت بكرێت تاوەكو دەرمانی پێویستت بۆ بنوسێت و چارەسەری دروست بكرێیت.
 

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئەم هەواڵە 9115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad