ZNA-هەولێر بهگوێرهى ههواڵێكى ماڵپهڕى دهنگى ئهمريكا، سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ داوای لە رووسیا کرد کەشتی و دەریاوانە ئۆکرانییەکان ئازاد بکات و هەروەها هیچ بیانوویەک نیيە بۆ ئەو کارانەی رووسیا ئەنجامیان دەدات".
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوە بەپەلەکەی هاوپەیمانێتییەکە کە لەسەر داوای ئۆکرانیا سازدرابوو دەکات و ئەوەی دوێنێ بینیمان زۆر مەترسیدارە.
گووتیشی، هەموو هاوپەیمانان پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ سەروەری تەواوی خاکی ئۆکرانیا. هیچ بیانوویەک نیيە بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دژی دەریاوان و کەشتیە ئۆکرانییەکان، بۆیە داوا لە رووسیا دەکەین بەزووترین کات کەشتی و دەریاوانە ئۆکرانییەکان ئازاد بکات کە دوێنی دەستی بەسەرداگرتوون.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هايلی هۆشیاریدایە رووسیا وتی ئەوە پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئۆکرانیایە و کارێکی ناڕەوایە و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی ئەو کارە بکەن.
ئەم هەواڵە 5617جار خوێندراوەتەوە |