English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەرجەنتین هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ یاری كۆتایی
2018-11-27 [08:12 AM]

ZNA - ھەولێر



ماوریسیۆ ماکری، سەرۆکی ئەرجەنتین سەبارەت بە رووداوەکانی یاری کۆتای نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز ھاتە دەنگ.

سەرۆکەکەی ئەرجەنتین لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەراستی رووداوێکی زۆر ناخۆش و نائومێدانە بوو کە رووبەروومان بوویەوە، ئیمە بەردەوام لە کارکدنداین بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوین و لەگەڵ وڵاتانی دیکە رێککەوتن بکەین و وڵاتەکەمان بە جوانترین شیوە نیشانیان بدەین بەڵام ئەم رووداوانە لە بەرژەوەندی وڵات نییە کە روودەدات".

ماکری زیاتر گوتیشی" ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەکەین، ئەوەی بووەتە ھۆکاری ئەو شەڕ و ئاژاوانە مافیاکان بوون، دەبێت ئێمە رووبەروویان بینەوە و سنووریان بۆ دابنێین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو رووداوانە روونەدەن"

سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانیش سەرۆکی ئەرجەنتین گوتی"دەبێت سزای ئەو کەسانە بدرێت کە دەستگیرکراوەکانیان  دوای چەند کاژێرێک ئازادکردوون و دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

بەھۆێ شەڕ و ئاژاوەی ھاندەران و ھێرشکردنە سەر پاسی یاریزانانی یانەی بۆکا جونیۆرز، یاریی گەڕانەوەی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس کە بڕیاربوو رۆژی شەممە ئەنجامبدرێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.


رووداو





ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad