English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان: سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌نگاریا سه‌ركه‌وتوو بوو
2018-11-27 [09:01 AM]

ZNA-هەولێر


دوای سه‌ردانی  شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ وڵاتی هه‌نگاریا، كه‌ ماوه‌ی چوار رۆژی خایاند، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی  وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامی شانده‌كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی وه‌زاره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌له‌م دا ودووپاتیكرده‌وه‌ وڵاتی هه‌نگاریا له‌پاڵپشتی و هاوكاری  پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

عه‌مید ركن هه‌ژار عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ میدیا سه‌نته‌ری راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ وڵاتی هه‌نگاریا، كه‌ له‌ نێوان 18-22/11/2018 ئه‌نجامدرا. چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرا، له‌وانه‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ  بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپا سالاری وڵاتی هه‌نگاریا.

هەروەها رایگەیاند: له‌و كۆبونه‌وانەدا‌ به‌رپرسانی وڵاتی هه‌نگاریا سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌ جۆرێك له‌ جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌ڕی تیرۆریانكرد، هاوكات ئاماده‌یی پاڵپشتی خۆیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ رووی مه‌شق و راهێنان و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كانی شه‌ری دژی داعش.

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند: هه‌نگاریا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانان رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌و سه‌ردانه‌شمان به‌ڵینی ئەوه‌یان دا به‌رده‌وام بن له‌و پاڵپشتیه، بڕیاریشه‌ سوپاسالاری ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.





ئەم هەواڵە 4498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad