English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی سلێمانی شوفێرێکی سەرکێش دەستگیر دەکات 
2018-11-27 [11:46 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ،  شۆفێری ئۆتۆمبێلیێکی جۆری جێب چیرۆکی دەستگیرکرا کەلە دوای دروستکردنی پشێوی وچەند پێکدادانێک ھەڵاتبوو.


ڕاشیدەگەێنێت ، دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس و پێدانی زانیاری لەسەر ڕەنگ و جۆری ئۆتۆمبێلەکە ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانیان شۆفێرەکە دەستگیر بکەن.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەوی ڕابردو کاتژمێر ۲ خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێکداو ھەڵاتبوو، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۹ خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێکی ترو ھەڵاتبوو، بەپێی بەدواداچونی پۆلیس ھەمان ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی تاڤگە خۆی داوە لەدەرگای نەخۆشخانەی شەھید جەزاو ھەڵاتبوو، دواتر لە ستونێکی کارەبای دابو ھەڵاتبو.
لەکۆتادا پۆلیس ڕایدەگەێنێت ، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیری بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخەن، لە ئێستادا ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ۲۳ ی ھاتوچۆ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە.
شایەنی باسە شۆفێرەکە ناوی (ڕ. ع. ێ) و لە دایکبوی ساڵی ۱۹۷۰ یە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad