English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتووەكان: نزیكەی ٥٠ ھەزار ئافرەت لەلایەن ھاوسەرەكانیانەوە كوژراون
2018-11-27 [01:46 AM]

ZNA- هەولێر


بەپێی راپۆرتێكی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ماددە ھۆشبەرەكان، نزیكەی ٥٠ ھەزار ئافرەت لە سەرتاسەری جیھان لەلایەن ھاوسەرەكانیانەوە كوژراون و توندوتیژی خێزانیش بە مەترسیدارترین توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان ھەژماركراوە.

ھەروەھا لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ھاتووە، ساڵی رابردوو ٨٧ ھەزار ئافرەت كە دەكاتە ٦٠% قوربانیانی دژ بە ئافرەتان لەلایەن دۆست و ھاوڕێ و كەسە نزیكەكانی ئافرەتان تۆماركراون. راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئافرەتان باجی نایەكسانی و جیاكاری دەدەن.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئەفریقای باشووری بە مەترسیدارترین شوێنی جیھان بۆ ئافرەتان داناوە و وڵاتانی ئەوروپاشی بە باشترین شوێن بۆ ژیان و مافەكانی ئافرەتان دیاركردووە.





ئەم هەواڵە 1099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad